حەلەب ـ لە حەلەب بە ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنجی حەلەب بۆ ئیدانەکردنی پیلانگیڕیی نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ڕێکخست.
گەنجانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەکێتیی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەڤدەم لەبەردەم ناوەندی گەنجان لە بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکەکەوە دەستیان بە ڕێپێوانکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێت” دەوترایەوە.
ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی شێخ مەقسودەوە تاوەکو گەڕەکی ئەشرەفییە بەردەوام بوو، دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، حەمرین قاسم، ئەندامی یەکێتیی ژنانی گەنج، وتەیەکی پێشکەشکرد و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد و وتی: تێکۆشان بە هەموو شێوە جۆراجۆرەکانی بەردەوامی پێدەدەین تاوەکو بەدیهێنانی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد.