ناوەندی ھەواڵەکان ـ گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە دژی سوتاندنی ئاڵای کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
دەقی بەیاننامەکەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ؛
بۆ رای گشتی
ئێمە وەکو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و گەنجانی کورد بە گشتی سەبارەت بەو کارە نا ئەخلاقییەی لەلایەن خەلکانێکی بە کرێ گیراوە سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە شاری بەغدادەوە بەرامبەر بە ئاڵای گەلەکەمان گەلی کورد کرا سوتاندن و داگرتنی ئاڵایەک ھیچ کارێکی بوێرانە و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی نیە ، ھەر کەسێک خۆی دابماڵت لە ئەخلاق و ویژدان و مۆراڵ و ھەستی مرۆڤایەتی دەتوانێت ئەو کارە بکات چ بگاتە ئەوەی ئەوە ھەلوێستی ھێزێکی سیاسی یا سەربازی بێت ئەوە پێش ئەوەی سوکایەتی کردن بێت بە ئاڵاکەمان پێناسەکردنی ئەو ھێزە سیاسیە کە خۆی داماڵیوە لە ئەخلاق و ناتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان گەلی کورد و بنەماڵەیەکی کورد یاخود حزبێکی سیاسی ئەمەش دەمان گەیەنێتە ئەو بروایەی ئەوانەی ھەستان بە ئەنجامدانی ئەو کارە نا ئەخلاقیە کۆمەڵێک بە کرێ گیراو و ترسنۆک زیاتر ھیچی تر نین
چونکە ئەو ئاڵایە موڵکی گەلی کوردە و بە خوێنی ھەزاران شەھید بەرھەم ھاتوە ، ئەو ئاڵایە رەنگی سەرکەوتنە لە ژێر زوڵم و تەعریب و ئەنفال و سرینەوەی شوناسی کورد لە عێراق و ناوچەکەدا ھەر لە ژێر ئەم ئاڵایەدا بە ھەزاران چەتەی داعش تەفروتونا کران کە مەبەستیان کۆمەڵکوژ کردنی مرۆڤایەتی بوو، ئێستاش ئەوەی بە داعش نەکرا دەیانەوێت لە رێگەی ئاژاوە نانەوە و گێرە شوێنی جارێکی تر گەنجەکانی نیشتمان جوانە مەرگ بکەن ، بۆ ئەم ئامانجەش چەندین ساڵە پارتی و میت پێکەوە ھەوڵدەدەن بتوانن لەسەر ناوی کورد و عەرەب شەرێکی خوێناوی ھەڵگیرسێنن و تا بتوانن خۆیان ببنە حاکمی موتڵەقی ناوچەکە بەڵام ئاڵای کوردستان موڵکی گەلی کوردە ھێڵی سوری گشت کوردێکی بەشەرەفە ناکرێت لە پیلانێکی قێزەونی میت و پارتی بە کار بێت و سوکایەتی پێ بکرێت
٢٠٢٠/١٠/١٧ شەمە
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان