لە پاش حەوت ڕۆژ لە دەستپێکردنی ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوێنێ شەو چالاکوانان گەیشتنە شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕێپێوانی درێژ مەودای تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە درووشمی ‘بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین” لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەوڵە دوژمنکارییەکانی پەدەکە لە دژی ڕۆژئاوا و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکردبوو، دوێنێ شەو گەیشتە شاری دێرک لە کانتۆی قامشلۆی هەرێمی جزیرە.
ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان لە شاری تل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسکەوە دەستی پێکردبوو و لەماوەی حەوت ڕۆژدا گەنجان بە ڕێپێوان تەواوی شارەکانی هەرێمی جزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕان و پەیامی خۆیان لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، هەوڵە دوژمنکارانەییەکانی پەدەکە و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بە ڕای گشتی ڕاگەیاند.
چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە دوای گەڕانیان بە ناو شاری دێرک لە پاش حەوت ڕۆژ کۆتایی پێهات.