یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، ڕایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی لە ڕێگای بەکارهێنانی هێزەوە بە هاوکاری دەسەڵات، هەوڵ دەدات، سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە تۆمار بکات، بەوکارەش لە ڕووی دەستووری بنەڕەتیەوە باخچەلی بە ئاشکرا تاوان ئەنجام دەدات.
یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “دەوڵەت باخچەلی لە ڕێگای بەکارهێنانی هێزەوە بە هاوکاری دەسەڵات، هەوڵ دەدات، سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە تۆمار بکات، بە شێوەیەکی ئاشکرا فەرمان بە داواکاری کۆماری و دادگای باڵا دەکات و فشاریان لەسەر دروست دەکات، باخچەلی بە ئاشکرا تاوان لەبەرانبەر دەستوری بنەڕەتی ئەنجام دەدات، بە پێی ماددەی ١٣٨ی دەستووری بنەڕەتی تورکیا پێویستە دادگا سەربەخۆبێت و بەو پێیە ئاشکرایە کە تاوان ئەنجام دەدات.”
ئومێد دەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە، باخچەلی لەبارەی دۆزی ٦ -٨ی تشرینی یەکەم، ئاڕاستەی دادگا دەگۆڕێت و فشار دروست دەکات و وتی، “ئەوەش لە ڕووی فشارخستنە سەر دادوەری، وەک تاوان لەقەڵەمدەدرێت.”
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئەوەشی خستووەتەڕوو، باخچەلی کاریگەری لەسەر دادوەری دروست دەکات و بەوشێوەیە فەرمان بە دەزگا فەرمیەکان دەکات و تاوان ئەنجام دەدات و پێویستە بەپێی دەستور دادگای باڵا باخچەلی بانگهێشت بکات و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
ک.س