ئێمه وه‌كو ژن، كوشتنی ژنان وەک شه‌ڕێك له‌به‌رامبه‌ر تێكۆشانی ئازادی خومان پێناسه ده‌كه‌ین. سیاسه‌تی كومه‌ڵكوژی ژنان له ناو هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ڕه‌وایه. به‌ڵام له توركیه چونكه ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی كورد له‌ناویشدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنان دامه‌زرا و گه‌شه‌ی كرد، ده‌وڵه‌تی فاشیستی AKP – MHP به‌تایبه‌ت ژنان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات و كولتوری ده‌ستدرژی سه‌ر ژنان ڕه‌وای ده‌بینێت. قڕكردن و له‌ناو بردنی گه‌لی كورد بۆ ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بوون و نه‌بوونه. هه‌ر بۆیه چون ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خاك وڵات و داگیری ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه ده‌ستدرێژی له سه‌ر گه‌لی كورد و به‌تایبت منداڵان و ژنان كه سه‌رچاوه‌ی ژیانن ئارمانجی گه‌یشتن به ویستی خۆیان ده‌بینن. كاتێك له به‌رامبه‌ریان تێكۆشان و به‌رخودان و ته‌سلیم نه‌بوون ده‌بینن ئه‌وه به ده‌ڕنه‌ترین شێوه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن.
زۆر كه‌س ده‌ڵێن بۆچی ژنان ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌وانن؟! به ڕوونی ده‌توانین بڵێن كه ژنان له هه‌موو گۆڕه‌پانی تێكۆشان به بێ ڕاوه‌ستان بوێرانه پێشانگایه‌تی، سیاسه‌ت، په‌روه‌رده، رێكخستن و خۆپاراستن ده‌كات و قوڕسترین قوڕبانی ده‌دات. ژنان هه‌م بو كۆمه‌ڵگا و سرۆشت، هه‌میش بۆ منداڵان و مرۆڤایی خۆی فیدا ده‌كات. ده‌وڵه‌ت ئه‌مه زۆر باش ده‌زانێت هه‌ر بۆیه له به‌رامبه‌ر ژنان هه‌ر جوره شه‌ڕێكی ده‌ستپێكردووه و به‌رێوه‌ی ده‌بات.
له باشووری كوردستانیش حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان PDKكه هیچ رێزێكیان بۆ ژنان نیه هه‌ڵگری به‌رهه‌می زهنیه‌تی ده‌وڵه‌تن. له‌وانه‌یه كه نه‌بووبێت به ده‌وڵه‌ت به‌ڵام زهنیت هه‌ر ئه‌و زهنیه‌ته‌یه، چونكه زهنیه‌تی ده‌وڵه‌ت هی پیاوساڵاریه. ژنانی باشوری كوردستان ساڵاهای ساڵ پێشانگه‌یاتیان كرد بۆ خه‌بات و تێكۆشان و هه‌ر جوره ره‌نج و قوڕبانیاندا تاكو بتوانن كوردستان له باعس ڕزگار بكه‌ن و یكسانی و ئازادی به‌ده‌ست بهێنن، شان به شانی هاوسه‌ر و باوك و براو كه‌س وكاریان سیاسه‌ت، رێكخستنیان كرد و سه‌ختی زۆریان بینی. له شه‌نگاڵ هه‌تاكو ڕاپه‌ڕین، له ڕاپه‌ڕین و سلێمانی و دهوك و هه‌ولێر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ژنان فیداییانه خه‌باتیان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان شتێك به‌ناو حكومه‌ت و پارڵه‌مان هه‌یه ئه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری جێ ده‌ستی ئه‌و ژنانه‌یه. له رۆژی ئه‌مرۆش ژنان ڕانه‌وه‌ستاون به‌رده‌وام له‌ناو خه‌باتدان. به‌ڵام كه سه‌یری ده‌كه‌ی ده‌بینی به‌زۆر جێگاێك ده‌دان به ژنان، ئه‌ویش ده‌بێت ژنان هه‌زار تێكۆشان بكه‌ن تاكو به‌ده‌ستی بیهێنن. هه‌موو جێگا و مه‌قامێك وه‌كو مڵكی پیاوانه‌و ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ر شتێكیان گرتووه‌ته‌وه.
رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان ژن ده‌كوژرێت و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر، هه‌ر وه‌كو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بكوژه‌كان به‌خێو ده‌كه‌ن و به‌ریان ده‌ده‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌مان شت ده‌كات. PDK له‌به‌رامبه‌ر تێكۆشانی ئازادی ژنان خۆی بۆ ڕاناگرێت، له به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد ته‌حه‌موڵی نیه له‌گه‌ڵ به‌غداد پێمان واژوو ده‌كات، له ژێر ناوی پاراستنی گه‌لی شه‌نگاڵ و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له كامپه‌كانی سنوری دهوك به‌جێانكردووه. به‌ڵام هیچ شتێك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ناكات و هه‌تا ئێستا وه‌كو ئه‌سیر – به‌ره‌مته ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و رێگایان پێناده‌ت كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگاڵ. ئه‌وان وه‌كو به‌ره‌مته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكار ده‌هێنێت.
تاكو ئه‌مرۆ زۆر له خه‌ڵكی ئه‌وێ كوژراون و بێ سه‌روشوێن بوون، له‌و هه‌فته‌یه‌ی دوایش 3 ژنی گه‌نج كوژراون. كێ له‌و كوشتنانه به‌رپرسه. ئێستا كه ده‌بینین ته‌نیا وه‌كو هه‌واڵێك به‌ڵاو و ده‌بێت و هیچی تر؛ ریكخڕاوی ژنان ئازادی كوردستان (ره‌ژاك) و یه‌ك دوو رێخراویتر نه‌بێت كار و خه‌باتیان هه‌یه بۆ ئه‌م جووره هێرشانه. به‌ڵام هه‌موو رێكخراوه‌كانی ژنان و مافی مرۆڤ و گه‌نجان پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و باشوور كوردستان بهژێنن و بكوژه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و سزا بدان. نابێت وه‌كو شتێك ئاسای پێناسه بكرێت و په‌ڕده‌پووش بكرێنه‌وه. هه‌ر بۆیه نابێت داگیركاری خاك و نیشتیمان و ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ژنان و كوشتن‌یان له‌یه‌ك دابڕاو‌و بگرینه ده‌ست. ده‌ستدرێژی له سه‌ر ژنان داگیركاری نیشتیمانه، كوشتنی ژنانیش كوشتنی ژیان و له‌ناو بردنی نیشتیمانه.
پارتی دیموكراتی كوردستان (PDK) دوژمنایه‌تی رێكخراوی ژنان ئازادیخوازی كوردستان (RJAK) و كۆمه‌ڵای گه‌نجانی وڵاتپارێز و ژنانی گه‌نجی وڵاتپارێز ده‌كات و ڕێگه‌یان پێناده‌ت خه‌باتی خۆیان بكه‌ن و بچن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و جوره كوشتنانه تیدا ئه‌نجام ددرێن. چی ده‌بێت با ببێت ناكرێت ئه‌و كۆشتنانه بێ وڵام بمێنن. پێویسته هه‌موو پارت و لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌ته‌كان و هه‌موو ژنان و گه‌نجان، ته‌مه‌ن هه‌وت تاكو هه‌و‌تا ساڵ خاوه‌نداری له گه‌لی شه‌نگاڵ بكه‌ن و ڕێگری له‌و جوره هێرشانه بكه‌ن. چونكه ئه‌و هێرشانه سیاسین و به پلان ده‌كرێن. كه‌سێك بیه‌وێت له كه‌مپ بێته ده‌ره‌ووه یان بیه‌وێت بچێته شه‌نگاڵ ئه‌وه پارتی ناتوانێت رێگریان لێ بكاته‌وه، كه پێ نه‌كرا ئینجا ده‌یانكوژێت. منداڵان و گه‌نجان و ژنانیش هه‌ر یه‌كه به شتێكی تری واڵا خه‌ریك ده‌كات. زهنی ئه‌و خه‌ڵكه واڵاده‌كاته‌وه. گه‌لی شه‌نگاڵ پێویسته خاوه‌نداری له خۆی بكات. ئه‌و كردارانه هیچ جیاوازیكیان له‌گه‌ل كرده‌وه‌كانی داعش نیه. هه‌موومان داعش وه‌كو دوژمن ده‌دیت و ڕاستیش بوو، به‌ڵام كرده‌وه‌كانی پارتی و زهنیه‌تی پیاوساڵاری له هی داعش‌یش خراپتره. كه‌واتا….
شه‌یدا نادر