نووسینگەی مافەکانی سەدە کە پارێزەری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە ئەستۆگرتووە، ڕاپۆرتی دۆخی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
ڕاپۆرتەکە لە ٣١خاڵ پیکدێت، باس لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی دەکرێت و دەگوترێت، ” ئێمە داوا لەهەرکەسێکی خاوەن هەستی بەرپرسیارەتی دەکەین کە بەشداری تێکۆشانی دادپەروەری و مافی دیموکراتیک ببێت.”
لە راپۆرتەکەدا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و وترا، ” کۆتایی هێنان بەو سیستەمە، تەنیا بە یەکسانی ماف و ئازادی بەڕێزئۆجالان و گەلی کورد وک گەلانی ترمسۆگەردەبێت.”
دەقی ڕاپۆرتەکە:
“١- ساڵی ٢٠٢٠ بووە ساڵێک کە لە سەرەتادا مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی و پارێزەران، مافی پێوەندی تەلەفوونی، ناردنی نامە و فەکس و زانیاری وەرگرتن ، هەموو مافەکانی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێز حامیلی یەڵدرم، بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش و بەرێز عومەر خەیری کۆنار زەوتکراوە کە لە بەندیخانەی ئەمنیەتی بەرزی تیپی اف لە ئیمڕالی بەندکراون. ئەم دۆخە لە پێشێلکاری مافەکان بۆ ‘ گۆشەگیری یەکجاری’ کە بەواتای ئەشکەنجەی تەواوە. لە بە ئەو دۆخەی کە بەهۆی پەتای کرۆنا ڕاگەیەنرا، زیندانی دوورگەی ئیمڕالی کە ‘ قەدەغەی ئەشکەنجە’ بە ڕەنگێکی بەرچاو تێیدا پێشێلدەکرێت، چووەتە قۆناغێک کە ئاوەها کە گومان لە سەرئەوە درووست دەبێت کە مافەکانی مادی مەعنەوی گیراوان دپارێزرێت یان نا.
٢- وەک دەزانن بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ ماوەیەکی کورت دەرفەتی پێدرا کە لە ئیمڕالی چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی بکەوێت؛ بۆچوون و نرخاندنەکانی بڵاوکرایەوە. گوشاری کۆمەڵگە کە گەییشتە ئاستی مانگرتن لەخواردن، بووە هۆی ئەوەی کە گۆشەگیری ئیمڕالی کەم بێتەوە و بشکێت. لەو سەردەمەدا کە بریاری دادگە بووە ئاستەنگێک لە بەردەم چاوپێکەوتنی بنەماڵە وپارێزەران لە گەل بەڕێز ئۆجالاندا، لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانە بەتاڵ کرایەوە و وەزیری داد خۆی وتی هیچ کێشەیەک لە بەردەم چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەراندا نییە. هەروەها سەردانی سی پی تی کە ڕاپۆرتەکەی لەساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکرا کرا، لەوکاتەدا بوو.
٣- ساڵی ٢٠١٩ ٥چاوپێکەوتن بە پارێزەرەکان و ٣ دیداری بنەماڵەیی لە گەل بەڕێز ئۆجالاندا ئەنجامدرا کە دیدارەکان لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد لە بابەتی دیموکراتیک بوونی ڕۆژهەڵاتی ناویندا و حەز و کاریگەری خۆی بۆ چارەسەری جارێکی ترنیشاندا. ئەو دۆخە لە ناوهەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کە بەتایبەتی لەم ٥ساڵەی ڕابردوودا تووشی نەهامەتی هاتبوون، وایکرد کە زیرەکی وهیوا لە لایەن بەڕێز ئۆجالانەوە وەک ‘ سیاسەتی پێکەوەژیان’ پێناسە دەکرێت، فراوان ببێت. بەڵام دوای دیداری ٧ی ئابی ٢٠١٩ پارێزەران و ١١ی ئابی ٢٠١٩ی بنەماڵەکەی، لە ساڵی ٢٠١٩ دەرفەتی دیدار و پێوەندی نەدرا.
٤- لە ١٥ی شوبات بۆ ئەوەی کە سەرەنج بخەینە سەر ئاستی گۆشەگیری لە ئیمڕالی و کێشەکانی ٢٠١٩ جارێکی تر ڕوونەداتەوە، داوامان لە ڕێکخستنی مافی مرۆڤ و یاساناس، سیاسەتمەدار، بەرپرس و ڕای گشتی کرد کە بە بەرپرسیاریەتیەوە تێبکۆشن. لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئیدانەکردنی سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی، لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان زیاتر لە ٣هەزار کەس مانیان لەخواردن گرت و دواتر گۆڕا بە چالاکی ڕۆژووی مردن . ٩کەس لە چالاکوانانی ڕۆژووی مردنی بۆ شکاندنی گۆشەگیری گیانیان بەختکرد. بەڵام لە بەردەوامی ساڵی ٢٠٢٠ دۆخێکی ئەرێنی نەهاتە ئاراوە و لە کۆتایی ٢٠٢٠ مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردوە، لەیلا گیوڤەن جارێکی تر گیرایەوە.
٥- شاندی نێونەتەوەیی ئیمڕالی وەک ساڵانی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆئەوەی کە بتوانن لە ئیمڕالی چاویان بە بەڕێز ئۆجالان بکەوێت سەردانی وەزارەتی دادیان کرد. شاندەکە هاوکات سەردانی نووسینگەی مافەکانی سەدەیان کرد و دەربارەی سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی بەڵگە گرینگەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد. شاندەکە کە لە بیرمەندان و زانایانی پایەبەرز وەک مەلانیە گینگەل، فلیکس جۆن پادەل، ژوولیە وارد، ساڤانا تاژ و ئوگمەەندوور ژۆناسۆن پێکهاتبوون لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بەڵگەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد کە هەنگاوێکی گرینگ بوو.”
‘ ئیمڕالی تاقیگەیەکی هەم گوشارە و هەمیش بۆ دیموکراسیە.’ گۆشەگیری و نەبوونی مافی مرۆڤ لە ئیمڕالی کاریگەری لە دۆخی بەندکراوان و تەواوی وڵات دەکات. لەوانەشە ئیمڕالی ببێتە تاقیگەیەک بۆ بەجێهێنانی مافی مرۆڤ لە تەواوی تورکیا. نەتەنیا لە تورکیا، بۆئەوەی کە بۆچوونەکانی بەڕێزئۆجالان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان بۆ چارەسەرکردنی شەڕ گرینگە.”
‘چاوپێکەوتن و دیداری بنەماڵە لە ساڵی ٢٠٢٠’
٦- لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێز ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕالی تەنیا لە ٣ی ئادار چاوی بە بنەماڵەی کوت، ٢٧ی نیسان لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی بە گشتی ٢جاران توانیویە لەگەل بنەماڵەکەیدا پێوەندی بگرێت. ئەو دوو دیدار و پێوەندیەش لە نێو دۆخێکی سەخت و بە پەلەدا بە هۆی ئاشکراکردنی بۆ ڕای گشتی ئاستەنگی زۆری بۆ درووست بوو.
٧- چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا، دوای ئاشکرا بوونی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی لە ٢٧ی شوبات، دوای ٢١سال لە ٢٧نیساندا بە هۆی نەخۆشی کرۆنا پێوەندی تەلەفوونی ئەنجامدرا. پێوەندیە تەلەفوونیەکە ٢٠ خولەک بەردەم بوو، ئەمە دوا پێوەندی بووە لە گەل بەڕێز ئۆجالان. لەو پێوەندیەدا ئۆجالان بۆ دۆخی نادیاری ئیمڕالی وتی، ” ئیستا دۆخی من باشە، بەڵام دواترچی ڕوو دەدات نازانم.”
٨- سەرەڕای دۆخی سەختی بەرێز ئۆجالان لەهەر دوو چاوپێکەوتندا هەستیاری و پێشبینەکانی خۆی بە پێی دەرفەت دەستنیشانکرد. لە ٢٠٢٠دا ئاشکرا بوو کە پیشبینیەکانی بەڕێز ئۆجالان جێگەی خۆی گرت.
ئەوپێشبینی وخوێندنەوانەی بەڕێز ئۆجالان کە لە چاوپێکەوتنی ٣ی ئاداردا ئاماژەی پێکردبوو:
” تورکیا ئیستا لە سەر مێزێکی ٢پاچکەیە، ئەگەر پاچکەی سێهەم نەبێت دەکەوێت. پاچکەی سێهەمیش کوردە. مێزەکە ناتوانێت لەسەر دوو پاچکە خۆی بگرێت، بە پاچکەی سێهەم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت. بە بێ کورد ناتوانێت لە سەر پێ بوەستێت. ئەوانیش ئەوە دەزانن. بەڵام بە نیازن کوردی دەستەمۆ و لە گۆڕخۆیان درووست بکەن. ئەوە نەبوو و نابێتیش.”
بەڕێز ئۆجالان لە رێگەی پێوەندی تەلەفوونیەوە لە ٢٧ی نیساندا وەهای وت:
” هەوڵ دەدەن کورد بەدەستی کورد بدەنە کوشت. ئەو سیاسەتە بەکەڵکی کورد نایەت، هەروەها لە بەرژەوەندی گەلی تورکیادا نییە. دەبێت نەلێت کە’ ئەگەر شەڕی کوردان گەورە بکەین ئێمە بەهێزدەبین، و دەوڵەت بدەنە ئێمە’. تاکە شتێک کە قازانجی ببێت یەکێتی گەلانە. پەیامی بۆهەرکەسێکە. پێویستی کورد و یا رۆژهەلاتی ناوین بە شەڕێکی نوێ، بەڕژاندنی خوێن نییە. پێویستی بە ئاشتی و یەکێتی هەیە. پەیامی من بۆ ئاشتی و یەکێتی راستەقینەیە.”
ڕاپۆرتی( سی پی تی)
٩- کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا( سی پی تی) لە چوارچێوەی سەردانی بەندیخانەکانی تورکیادا لە نێوان ٦-١٧ی گووڵانی ٢٠١٩، سەردانی ئیمڕالیشی کردبوو و لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ راپۆرتەکەی بڵاو کردەوە.
بەشێک لە راپۆرتەکەی سی پی تی :
” گیراوان لە ژوورێکدا بە قوورسی گۆشەگیر کراون( کۆتایی هەفتە ٢٤ کاتژمێر، هەفتانە ١٦٨کاتژمێر تا ١٥٩کاتژمێر). بە پێی پێوەرەکانی سی پی تی ئەم دۆخە قەبووڵکراو نییە. وەک ئەوەی کە لە ڕاپۆرتەکەی ٢٠١٦ دەرکەوت، هیچ شتێکی ئەمنی و ڕەوا نییە کە تێکەڵی نێوان مەحکوومەکان لە کاتی هەواخۆریدا کۆنترۆڵ بکات. سی پی تی داوا لە بەرپرسانی تورکیا دەکات کە بۆ ئەوەی مەحکوومەکان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بتوانن لە دەرەوەی ژوورەکەیان یەکتری ببینن، هەنگاو بنێن. سی پی تی لە چوارچێوەی پێوەرەکان لە پاراگرافی ٨٢ و ٨٤ ڕاپۆرتی سەردانی ساڵی ٢٠١٣ داوا لە بەرپرسانی تورک دەکات کە سزای گیرانی هەتاهەتایی هەڵبوەشێنێتەوە.
سی پی تی داوا لە بەرپرسانی تورک دەکات کە بۆ گیراوانی ئیمڕالی کاتێک ویستیان خزم و بنەماڵە و پارێزەرەکانیان ببینن، ئاسانکاری بکات. هەر بۆیە دەبێت کۆتایی بە بیانووی سزای دیسیپلین بهێنێت کە بەو بیانووە رێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران دەگرێت.”
١٠- دەربارەی ئەو ڕاپۆرتەی سی پی تی لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ کۆمیتەی دائیمی مەجلیسی پارلمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا، ڕاپۆرتی کۆمیتەکەیان خوێندەوە کە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی خستبوویە بەرباس.
‘ وڵامی تورکیا لەسەر ڕاپۆرتەکەی سی پی تی؛ بڕیار لە سەر قەدەغەی نوێ’
١١- چاوپێکەوتنی پارێزەران لە بەندیخانەی ئیمڕالی لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ بە بڕیاری قەدەغەی فەرمی ڕێگری لێدەکرا. بیانووی بریارەکە لە یەکەمین دادگەی پێداچوونەوەی بوورسا لە ڕێکەوتی ١٣.٠٣.٢٠١٩بوو. ئەو بڕیارە هاوکات بۆ ئاستەنگ کردن و ڕێگرتن لە چاوپێکەوتنی پارێزەران بۆ ئیمڕالی بوو. دوای ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ پێنج جاران بۆ چاوپێکەوتن پارێزەرەکان سەردان ئەنجامدرا، بەڵام قەبووڵ نەکرا.
١٢- سەردانی بنەماڵە و وەسێی بۆ چاوپیکەوتن، لە ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێبازی کۆپی کردنی بڕیارەکانی دیسیپلین بە ژمارەکانی ٢٠١٩/١-٢-٣-٤-٥-٦-٧ لە کاتی جیاوادا رێگەی پێنەدرا و ڕەتکرایەوە. سێ داوای سەردان لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بیانووی سزای دیسیپلینی دوایی ٢٠١٩ ڕەتکرایەوە. دوای ٢٠ کانوونی ٢٠٢٠ سەردانی بنەماڵە و وەسێی بە بێ وڵام مایەوە و لەو بابەتەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.
١٣- دوای راپۆرتی سی پی تی لەو ڕۆژەی کە ڕاگەیەنراوە، لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ دەربارەی مافی چاوپێکەوتن و قسەکردنی تەلەفوونی بنەماڵە و وەسێی سێ بڕیار جیاواز درا.
لە ٧ی ئەیلوول لە مافی پێوەندی تەلوفوونی، لە ٢٣ی ئەیلوول لە چاوپێکەوتنی پارێزەران و لە ٣٠ی ئەیلوول دەربارەی دیداری بنەماڵەیی و وەسێی بڕیاری ڕێگری کردنی دراوە. بەو بڕیارە قەدەغە کردنە وڵامی راپۆرتەکەی سی پی تی یان داوەتەوە و گۆشەگیری-یان قوورستر کردووە.